بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە ڕۆژی دووشەممە 19 ی ئەیلولی 2022 بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کرد، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: بۆ بەشداری لە حەفتا و حەوتەمین کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکم کردووە، بە دڵنیاییەوە کە بە پێی ئەو دەرفەتەی هاتووەتە پێشەوە، تێڕوانین و بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوون دەکەمەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاستیدا دەبێت ڕێکخراوی گەلان و نەتەوەکان بێت و نابێت ڕێکخراوی وڵاتانی زلهێز بێت و هەندێک کێشە و پرسی جیهانی هەیە کە لەم جۆرە دانیشتنانەدا دەکرێت باس بکرێن و بیر لە ڕێگاچارەیەک بۆ ئەوان بکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە دڵنیاییەوە کە کێشەکان، کێشەی گشتین و دەبێت ڕێگاچارەکەشیان بە ڕاوێژی گشتی بێت.
ناوبراو وتی: بۆ نموونە، پرسی سزا و گەمارۆکان بووەتە کارتێکی دەستی وڵاتانی زلهێز بۆ ئەوەی کە گوشار بخەنە سەر گەلان و وڵاتانی دیکە، ئەنجامی ئەمەش دژایەتی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیرییە و زیان بە گەلان دەگەێنێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: پرسی دووەم تیرۆریزمە کە ئەمڕۆ بووەتە هۆکاری ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی جیهان، هەروەها تاوانی گرووپە تیرۆریستییەکان، شەڕ و خوێنڕشتن، هەمووان دژی شەڕن و ئێمەش دژایەتی شەڕ دەکەین و دەبێت ئەم پرسانە باس بکرێن و بیر لە ڕێگاچارەیەک بۆ ئەوان بکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەموو ئەمانەش بەرهەمی تاک جەمسەرییە لە جیهان./.