بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەمشیدی جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی 90 خولەکیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەرەنسا کە بڕیار بوو 45 خولەک بێت، ئیمانۆیل مەکرۆن تەنیا دێڕێکی گشتیی سەبارەت بە مافی ژنان هەبوو و تەنانەت ناوی ئێرانی نەهێنا.
ناوبراو وتی: سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامدا جەختی لە سەر دوو خاڵ کردەوە: خاڵی یەکەم ئەوە بوو کە پێشکەوتنی ژنان لە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرچاو بووە و ئەگەر دەتانەوێت ئەم ڕاستییانە ببینن سەردانی ئێران بکەن.
جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: خاڵی دووەمیش ئەوەی کە پرسەکانی ئێران پەیوەندی بە ئێرانییەکانەوە هەیە، یەکێتی ئەورووپا ئەگەر دەیەوێت لە سەر مافی ژنان بەیاننامە بدات، سەبارەت بە توندووتیژی پۆلیس لە دژی ژنانی ئەمریکا و ڕۆژئاواش بەیاننامە بدات، وێڕای ئەوەی کە گەمارۆکانیش تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی و ژن و پیاوی بۆ نییە و ڕۆژئاوا دەبێت وەڵامدەرەوەی تاوانەکانی لە دژی گەلی ئێران بێت./.