بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی بلۆمبێرگ وتی کە قەتەر بڕوای بە پێویستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران هەیە، لە بەر ئەوەی کە ئەم ڕێکەوتنە یارمەتیدەری سەقامگیری ناوچەکە دەبێت و ڕێگری لە کێبڕکێی سەربازیش دەکات.
ناوبراو وتی کە قەتەر درێژە بە هەوڵەکانی بۆ گەیشتنی لایەنەکان بە ڕێکەوتن دەدات.
ئالی سانی وتی کە قەتەر ئامادەیی ئێران و لایەنەکانی دیکەش بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە پاش چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانیان دەبینێت./.