بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیشام ئەبوهواش ئەو دیلەی فەڵەستین بووە کە لە پاش 141 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ئازاد کرابوو بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرامبەر ماڵەکەی لە شارۆچکەی دورای باشوری ئەلخەلیل لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کرایەوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین و ژمارەیەک لە فەڵەستینییەکانی دەستبەسەر کردووە.
ئوس و حازم حەسری دوو دیلی دیکەی فەڵەستینین کە لە پاش ئازادبوونیان دیسانەوە لە ماوەی ڕابردوو لە ماڵەکانیان لە تولکەرم دەستبەسەر کرانەوە.
هەروەها ئەیمەن تەبیش و محەممەد سەیفی دوو دیلی دیکەی فەڵەستینی لە شارۆچکەی دورا و کەمپی دەهیشە لە بەیت لەحم دەستبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەکان و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانە بە بیانووی جۆربەجۆر هێرش دەکەنە سەر فەڵەستینییەکان لە قودسی داگیرکراو و کەرتی خۆرئاوا و ئەوان دەستبەسەر دەکەن./.