بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی وتی: جیهانی ئێمە بەردەوام ڕووی لە گۆڕانکارییە بەڵام پێکەوەبوونی ئێمە بەرەوپێشچوونی نەبووە تا هاوسەنگی لە گەڵ گۆڕانکارییەکاندا هەبێت.
ناوبراو وتی: سیاسەتی دەرەوەی ئێمە بە پێی بەرژەوەندییەکان، بنەما و نێوەندگێڕییە لە کێشە و قەیرانەکان بە شێوازی ئاشتییانە.
میری قەتەر وتی: ڕوبەڕوی قەیرانێکی کەم وێنەی وزە بووینەتەوە و نزیکەی یەک ملیار کەس بێ سەرچاوەی متمانەپێکەراوی وزە ژیان بە سەر دەبەن.
شێخ تەمیم وتی کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرچاوەکانی وزە لە زووترین کاتدا جۆربەجۆر بکەین.
ناوبراو وتی کە جارێکی دیکە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ گەلی برای فەڵەستین لە پێناو جێبەجێکردنی دادپەروەری ڕادەگەێنین.
وتیشی کە هیوادارین دانوستانەکانی ڤیەننا بگاتە ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە لە نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکە./.