بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی وتارەکەی لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشەی ئەوەیکرد کە واشنتن دەیەوێت شەڕی ئۆکرانیا کۆتایی بێت.
ناوبراو وتی کە ڕووسیا بە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل کردووە.
بایدن وتی کە ڕووسیا دەیەوێت ئۆکرانیا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ناو ببات، ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێرشی کردووەتە سەر دراوسێکەی و دەیەوێت لە سەر نەخشە بیسڕێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بە دانوستانەکانی ڤیەننا دا و وتی کە واشنتن ئامادەیە بە دووقۆڵی لە گەڵ ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە و دیپلۆماسیش باشترین ڕێگایە بۆ ئەم ئامانجە./.