بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سادق کوشکی مامۆستای زانکۆی تاران سەبارەت بە وتارەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، وتی: بەشێکی گرنگی وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیی بە دیپلۆماسیەتی شۆڕشگێڕانەوە هەیە و شیاوی وڵاتێکی وەک ئێرانی ئیسلامییە کە دەچێتە چوارچێوەی بەرگرییەکی بەهێز لە ئاسایشی نیشتمانی و لە دەیەی ڕابردووش هاوشێوەی نەبینراوە.
ناوبراو وتی: گرنگترین بەشی دیپلۆماسیەتی شۆڕشگێڕانەی وتارەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید حاجی قاسم سولێمانی و باسکردن لە دادگاییکردنی ئەوانەیە کە دەستیان لە تاوانی تیرۆری شەهید سولێمانیدا هەبووە.
کوشکی وتی: لە وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە ڕاشکاوانە و بەهێزەوە باس لە هەوڵی ئێران بۆ بەدواداچوونی جیدیی یاسایی لە پێناو دادگاییکردن و دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی سەرەکی تاوانی تیرۆری شەهید سولێمانی کراوە و ئەوەی کە ئەمریکا و سەرۆک کۆمارە پێشووەکەی بە ڕاشکاوانە وەک بکوژ دەناسرێن.
ئەو مامۆستایەی زانکۆی تاران وتی: ئەم دیپلۆماسیەتە بە باشترین، جیدیترین و شیاوترین بەشی وتارەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دادەنرێت کە شیاوی وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران و پیشاندەری هێزی گەلی ئێرانە و بە لوتکەی سیاسەتی دەرەوەی کابینەی سێزدەیەم هەژمار دەکرێت./.