بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەزال قەبلان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی BBC TURK وتی: دەسەڵاتی سوریا بە گشتی ڕەزامەندیی لە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا هەیە بەڵام بە هۆی ئەوەی کە چاوەڕوانی هەنگاوی کرداریی ئەم وڵاتە دەکات تا ئێستا بە فەرمی بەیاننامەیەکی دەرنەکردووە.
قەبلان وتی: کۆتایی هێنان بە چالاکیی میدیاکای نەیارانی سوریا لە تورکیا دەتوانێت هەنگاوێکی کاریگەر و جیدی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان بێت.
ئەو دیپلۆماتکارەی پێشووی سوریا وتی: لە هەڵوێستەکانی تورکیا بۆ نزیکبوونەوە لە سوریا جیدیبوون دەبینرێت و سوریاش چەند مەرجێکی هەیە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
وتیشی کە زاڵبوونەوەی حکومەتی دیمەشق بە سەر پارێزگای ئیدلب، شاڕێگای نێودەوڵەتیی M4 کە پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە پێکەوە دەبەستێتەوە و ڕاگرتنی پاڵپشتی دارایی و سەربازی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕیزی مەرجەکانی دیمەشقە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا./.