بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ساڵی ڕابردوو دەیان هێرشی ئەلیکترۆنیی بۆ سەر ئیسرائیل هەبووە و ئەمەش دەتوانێت لە ئەگەری هەر شەڕێکی داهاتوو هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر تەل ئەبیب بێت.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە ئێران نزیکەی 10 یەکەی شەڕی ئەلیکترۆنیی هەیە کە 10 یەکەی ئەوان لە دژی ئیسرائیل چالاکی دەکەن.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای پەرەسەندنی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە دژی ئیسرائیل، ئەفسەرە پلەدارەکانی سوپای ئەم ڕژێمە سەرەکیترین هەڕەشە لە داهاتووی نزیکدا بە هێرشە مووشەکییەکان دەزانن و لەو بڕوایەدان کە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دەتوانێت جوڵەی سوپا و دەزگا ئەمنییەکان پەکبخات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە یەکەی ڕوبەڕوبونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە ناوی ماسترۆ لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستیدا دامەزراوە بەڵام بەرپرسانی ئەو ڕژێمە دانیان بەوەشدا ناوە کە هەڕەشەکان گەورەتر و بەرفراوانتر بوون./.