بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی پێنج شەممە 22 ی ئەیلولی 2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ میدیا نێودەوڵەتییەکان لە شاری نیۆیۆرک، سەبارەت بە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوایە، بە واتای ئەوەی کە ئێمە لە ژێر سێبەر و زاڵبوونی هیچ هێزێکدا ژیانی سیاسی و کاروبارمان بەڕێوە نابەین، بنەمای سیاسەتی دەرەوەی ئێمە ئەوەیە کە زاڵبوونی هیچ هێزێک قبووڵ ناکەین و بە سەر هیچ لایەنێکی دیکەشدا زاڵ نابین.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە سیاسەتی دەرەوەی ئێمە هاوکارییە لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە، ڕەنگە تێبینی ئەوەش هەبێت کە پەیوەندی ئێمە لە گەڵ وڵاتانی بەرەی ڕۆژهەڵات وەک چین و ڕووسیا بەهێزترە، ئەمەش بە هۆی ئەوەوە بووە کە تا پێش کابینەی سێزدەیەم، خوێندنەوەی سەرەکی ئەوە بووە کە حکومەت تەنیا گرنگی بە چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوا داوە.
ناوبراو وتی کە ئێمە سیاسەتی هاوکاری کە گەڵ سەرجەم وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ درێژەپێدەر دەبین و ئەگەر وڵاتێکیش بیەوێت لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری بکات، بەستێنی هاوکاریی لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و بازرگانی بۆ دابین دەکەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا وتی: ڕامانگەیاندووە کۆ بۆ نێوەندگێڕی ئامادەین، پێشتریش هەر ئەم هەڵوێستەمان هەبووە و ئێستاش دەڵێین کە بۆ کۆتایی شەڕ ئامادەین، لە بەر ئەوەی کە پێمان وایە سەرجەم ناکۆکییەکان بە وتووێژ چارەسەر دەبن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە ئەگەری سکاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرووپی تیرۆریستی مونافقین بە هۆی شەهیدکردنی 17 هەزار ئێرانیی بێ تاوان، وتی: ئەم گرووپە هێندە تاوانی کردووە کە کەوتووەتە لیستی ڕەش و ڕێکخراوی تیرۆریستی لە ئەورووپا، ئێستا چ ڕووی داوە کە دیسانەوە وڵاتانی ئەورووپی هاوکاریی دەکەن و پەنایان بەم گرووپە تیرۆریستییە داوە، ئەم گرووپە 17 هەزار کەسی تیرۆر کردووە، بۆ دەبێت لە وڵاتانی ئەورووپی چالاکییان هەبێت، ئەمە پرسیاری گەلانی ئازادیخوازە کە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا سیاسەتی دووفاقییان لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکاندا هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەندێک وڵاتیش لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە بە دڵنیاییەوە گەلانی ناوچەکە دژی پەیوەندین لە گەڵ ڕژێمی تەل ئەبیب و هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ئەم ڕژێمە تاوانبارە، خەنجەرێکە کە لە پشتەوەی فەڵەستین دەدرێت، پێمان وایە کە ئەم وڵاتانە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تووشی هەڵەی گەورە بوون.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دۆسیەی مەهسا ئەمینی وتی: لە سەر ئەم ڕووداوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و ڕای کۆتایی لای دەسەڵاتی دادوەرییە. ئەگەر لە سەر گیان لە دەستدانی ئەم کچە هەر هەڵە و تاوانێک هەبووبێت بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی لە سەر دەکرێت و منیش لە پەیوەندیم لە گەڵ بنەماڵەکەی بەڵێنی ئەوەم پێداون، ئێمە جێبەجێکردنی دادپەروەریمان دەوێت و موڵەتی ئەوە نادەین لە سەر دۆسیەی ئەم کچە و هەر هاووڵاتییەکی دیکە مافی کەسێک پێشێل بکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە ئەرکی خۆمم زانی کە وێنەی شەهید حاجی قاسم سولێمانی لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز بکەمەوە. داعش زیانی گەورەی بە سوریا و عێراق و وڵاتانی دیکە گەیاند بەڵام گەنجانی بوێری ئێران، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە گیانی خۆیان بەخت کرد و داعشیان لە ناو برد کە فەرماندەکەشیان قارەمانی لێهاتوو حاجی قاسم سولێمانی بوو و تیرۆری بەڕێزیان، تیرۆری قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش بوو. من ئەوەم بە سەرۆک کۆماری فەرەنسا وت و ئێستاش بە ئێوەی پەیامنێری دەڵێم کە ئەگەر حاجی قاسم، هێزی قودسی سوپای پاسداران و هێزەکانی خۆڕاگری نەدەبوون، ئەمڕۆ ئەورووپا لە ئاگری تیرۆریستاندا دەسووتا.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە وەڵامی پەیامنێری کەناڵی العربیە سەبارەت بەوەی کە ئێران دەتوانێت بۆ گەیشتنی فەڵەستینییەکان بە مافی خۆیان چی بکات؟ وتی: فەڵەستین 70 ساڵە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە داگیر کراوە و خەڵکەکەی ئاوارەی وڵاتانی دیکەی وەک ئەردەن، سوریا و لوبنانن، هەروەها غەززە بووەتە گرتووخانەیەکی گەورە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ئەم دۆخە نابێت بەردەوام بێت و دەبێت کۆتایی بەم زوڵمەی دژ بە فەڵەستینییەکان بێت.
ناوبراو وتی: ڕێکاری ئەمریکییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک کەمپ دەیڤید و ئۆسلۆ شکستی هێناوە و لەو ڕێگایەوە فەڵەستینییەکان بە مافی خۆیان نەگەیشتن، ئەگەر پێشنیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کراوە لە بەرچاو بگیرێت زۆر باشە، پێشنیارەکەش ئەوەیە کە خەڵکی فەڵەستین بە موسڵمان و جوو و مەسیحییەوە لە پرۆسەیەکی دیمۆکراسیدا چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و ئەمەش باشترین ڕێگاچارەی کێشەی فەڵەستینە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە چارەنووسی ڕێکەوتنی ناوەکیش وتی: هەر ڕێکەوتنێک دەبێت ئەنجامی ئابوریی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێت و دەبێت ئەمەش دەستەبەر بکرێت، دەبێت دڵنیایی بە ئێمە بدرێت./.