بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشینی 77 ی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگی دادپەروەری و مافخوازیی وڵاتان و ئازادیخوازەکانی جیهان بوو.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەوانەی لە ڕاستیدا مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، لە ڕووی ئەخلاقییەوە شیاوی ئەوە نین کە سەبارەت بە مافی مرۆڤ لێدوان بدەن.
کەنعانی لە تویتێکی دیکەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی جێهێشتنی هۆڵی دانیشتنەکەی کۆڕی گشتی لە لایەن نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستییەوە هاوکات لە گەڵ وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: هەڵهاتن و خۆدزینەوە لە بیستنی ڕاستییەکان یارمەتیدەری ڕژێمی ڕەگەزپەرست نابێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ڕاستییەکە ئەوەیە کە فەڵەستین مافی دانیشتووانی ڕەسەنی ئەم خاکە پیرۆزەیە.
ناسر کەنعانی ڕایگەیاند: ئێران بڕوای بە فەڵەستینی یەکگرتوو هەیە و ڕێگاچارەی دیمۆکراسیی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، گەڕانەوەیە بۆ دەنگی سەرجەم دانیشتووانی ڕەسەنی فەڵەستین بە موسڵمان، جوو و مەسیحی لە ڕێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمێکەوە./.