بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوەکەی هێزی وشکانی سوپای پاسداراندا هاتووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو چەند هەوڵێکی گرووپە تیرۆریستییەکانی پەناگرتوو لە هەرێمی کوردستان بۆ دزەکردن لە سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەئامانجگرتنی چەند بنکەیەی سنوری، ڕوبەڕوی وەڵامی توندی هێزەکانی سوپای پاسداران بوویەوە و گرووپە تیرۆریستییەکان بە زیانێکی زۆرەوە ناچار بە هەڵهاتن کران.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە: سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و هۆشداریی بەردەوام بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێویستی ڕێگری لە چالاکی گرووپە تیرۆریستییە بەکرێگیراوەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەمتەرخەمی ئەوان لەم پێناوەدا، هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێگای بڕیارگەی حەمزە سەید ئەلشوهەدا (ع) هێرش و لەناوبردنی بنکەی تیرۆریستی و پیلانگێڕیی ئەو گرووپانەی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
ئەم هەنگاوەش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەردەوامی سنورەکان و سزادانی تیرۆریستان و بەرپرسیارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەرکە یاساییەکانی خۆیان و پابەندبوونیان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت.
سوپای پاسداران داوای لە خەڵک و دانیشتووانی خۆجێی لە هەرێمی کوردستان کردووە کە لە بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە نزیک نەبنەوە./.