بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆپخانەی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەند بنکەیەکی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازییەوە ڕایگەیاند کە ئەم هێرشەش لە وەڵامی پاڵپشتی سەرکردە و ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئاژاوەگێڕان و بە ئامانجی سزادان و ئاگادارکردنەوەیان بووە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان بەردەوام دەبن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گرووپە تیرۆریستییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان هەوڵی تێکدانی ڕەوشی شارە سنورییەکانی ڕۆژئاوای ئێرانیان داوە./.