بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی trade map کە نەخشەی بازرگانیی وڵاتان بۆ هەناردە و هاوردە، داواکاری نێودەوڵەتی، بازاڕەکانی جێگرەوە و کێبڕکێی دەخاتەڕوو، ڕایگەیاندووە کە سووتەمەنی و ئاسن لە گرنگترینی ئەو پێداویستییانە بووە کە لە ساڵی 2021 لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ئامارەکانی ئەو پێگەیە پیشان دەدات کە عێراق لە ساڵی ڕابردوو 24 کاڵای سەرەکیی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.
هاوردەی سووتەمەنی عێراق لە ئێران لە پلەی یەکەمدا بووە و پاش ئەوەش ئاسن و پۆڵا، بەرهەمە پەلاستیکییەکان لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژەی هەناردەی عێراق بۆ ئێران لە ساڵی 2021 لە سەدا 88 زیادی کردووە./.