بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ” الوطن ” سوری لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات هانی دیمەشق بدات لە ڕێگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ئابورییەکانەوە دەرگاکانی بە ڕووی ئەنکەرەدا بکاتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی الوطن دا هاتووە کە بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە نزیکەکانی حکومەتی تورکیاوە بە دەست گەیشتووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ئابورییەکان لە گەڵ حکومەتی سوریا یەکێک لە سیاسەتەکانی ئێستای ئەردۆغان و ئەنکەرەیە بەرامبەر بە دۆسیەی سوریا، ئەمەش هاندەری گەڕانەوەی تورکیا بەرەو سەرکردایەتی سوریا لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێت.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ئابورییەکان یارمەتیدەری لێک نزیکبوونەوەی زیاتری تورکیا و سوریا لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە دەبێت./.