بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لێدوانەکانی ڕەشاد عەلیمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆماری حکومەتی دەست لە کار کێشراوی یەمەنی سەبارەت بە گرووپی تیرۆریستی قاعیدە ڕەتکردەوە و بە بێ بنەما ناوی بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم لێدوانانە هەوڵێکی پەردەپۆشکردنی پەیوەندییەکانی ئەم حکومەتەیە لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان.
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە سەرکردەکانی قاعیدە لە گرتە ڤیدیۆییەکانی خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە لە گەڵ هاوپەیمانی سعوودیە پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە بەڵگەوە ئەوەمان بۆ وڵاتانی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ڕوون کردووەتەوە کە قاعیدە و داعش بەشێکی جیانەکراوی هاوپەیمانی سعوودیەن./.