بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر وتی کە لە وڵاتی ئێمەدا کەسێک نییە کە پاڵپشتی لە فەڵەستین نەکات.
ناوبراو وتی کە پاڵپشتی لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بابەتێکی بنەڕەتییە.
تەبون وتی: ئەگەر وڵاتانی زلهێزی جیهان بیانەوێت فەڵەستین لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بێت، ڕێگری دەکەین و موڵەتی وەها نادەین و فەڵەستین پەیوەندی بە خەڵکی خۆیەوە هەیە نەک وڵاتانی زلهێز.
جەزایر یەک لەو وڵاتانەیە کە بەردەوام دژایەتی خۆیی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دووپات کردووەتەوە./.