بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆبوونەوەدا داوای کرد کە مەترسییەکانی کەمپی هول لە سوریا لە بەرچاو بگیردرێت کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدایە.
فۆئاد حوسێن پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشقی بە گرنگ ناو برد و وتی کە لە پێناو گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، هەڵوێستی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێگری لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش بۆ کەمپی ئاوارەکان و هەوڵەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بۆ خۆڕێکخستنەوەی بکرێت./.