بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرەی گەل بۆ ئازادیی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە دەستەی گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە بە ڕێکەوتن لە گەڵ دیلەکان ڕێگری لە مانگرتنی ئەوان بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە 30 کەس لە دیلەکان بڕیاری کۆتایی خۆیان ڕاگەیاند و مانیان لە خواردن گرتووە و بڕیارە لە قۆناغەکانی داهاتووش ژمارەیەکی دیکەی دیلە فەڵەستینییەکان هەمان بڕیار بدەن.
لە ئێستادا زیاتر لە 600 دیلی فەڵەستینی بە بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان و هێشتا دۆسیەکانیان یەکلایی نەکراوەتەوە و بڕیاری ڕاگرتنەکەیان تا ئێستا چەندین جار دووبارە کراوەتەوە./.