مردنی مەهسا ئەمینی بووە بیانوویەک تا ئاژاوەگێڕان و دارەدەستەکانی ئەمریکا و بێگانەکان بڕژێنە سەر شەقامەکان و خەڵک بکوژن و موڵک و ماڵی گشتی لە ناو ببەن.
بەداخەوە کە لە هەرێمی کوردستانیش ئەوەندە خوێندنەوە و دووربینی سیاسی لاوازە و تێنەگەیشتوویی سیاسی هەیە کە ئەم ئاژاوەگێڕییەی تاقمێکی بەکرێگیراو و ئامرازی دەستی گرووپە تیرۆریستییەکان بە ناوی گەلی ئێران و ڕاپەڕینی گشتی دانرا و چاوی ئەوان ئەو هەوو خەڵک و ڕێپێوانە ملیۆنییەی خەڵکی تەواوی شارەکانی نەبینی کە دووبارە پاڵپشتی و بەیعەتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند. ئەڵبەت نابێت گلەش لەو میدیا و نووسەر و لایەنانەی هەرێمی کوردستان بکرێت لە بەر ئەوەی کە بەردەوام ئەوەیان پیشان داوە وەک مووچەخۆرێکی کۆنسووڵخانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا دەبێت ئەو ئیشەیان بۆ جێبەجێ بکەن. تەنیا ئامۆژگارییەکی ئەوانیش ئەوەیە کە ئێوە ساڵەهایە لە بازنەی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و ئەم حیزب و ئەو حیزبدا ماونەتەوە و لە سیاسەتدا خوێندنەوەی دەرەوەتان نەکردووە و لاوازییەکەتان وەک مانگ ڕوونە، هەر بۆیە سەبارەت بە ئێرانیش تەنیا خۆتان هیلاک دەکەن و وەک هەمیشە قسە و نووسینەکانتان بڕی سەر کۆڵانەکانی خۆتان ناکات.
لە تاران، ئەسفەهان، شیراز، باکوری ئێران، کرماشان، هەمەدان، بەندەر عەباس، یەزد، قەزوێن، یاسوج، مەشهەد، تەورێز، ورمێ و ……. گەلی ئێران جارێکی دیکە لە دژی ئاژاوەگێڕان و بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و ئەوەیان پیشاندا کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە هێزی گەلەوە لە ماوەی زیاتر لە 4 دەیەی ڕابردوو پیلانگێڕییە بەردەوامەکانی شکست داوە و ئەمجارەش پیلانی دوژمنەکانی دەخاتەوە زبڵدان و شکست و سەرشۆڕی ڕوبەڕوی ئەوان دەکاتەوە.
ئەم هەنگاوە مێژووییەی گەلی ئێران پیشاندەری ئەوەیە کە ئەوان یەکڕیز و یەکگرتوون و ئاگاداری پیلانگێڕییەکانن لە دژی وڵاتی خۆیان و ئەم پیلانانە ناتوانێت ئەوان فریو بدات.
یەکەم جاریش نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا ڕوبەڕوی پیلان و کێشەی دوژمنان ببێتەوە، ئەمە بەردەوام بە درێژایی زیاتر لە 4 دەیەی ڕابردوو بینراوە، بەڵام نە پیلانەکان سەرکەوتوو بوون و نە کۆماری ئیسلامیش ڕووخاوە و نە خەڵکەکەش پاڵپشتییان لە دوژمنان و گرووپەکانی دژبەری شۆڕش کردووە.
پێم خۆشە یەک نموونە بە تایبەت بۆ ئازیزانی هەرێمی کوردستان بهێنمەوە. دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە و بە بێ ئەوەی هیچ هێزێکی سەربازی و چەکی هەبێت ڕوبەڕوی شەڕی هەشت ساڵەی سەدام بوویەوە کە لە ڕاستیدا شەڕی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بوو و لە ڕێگای ئەو دیکتاتۆرەوە جێبەجێ دەکرا، لە گەڵ ئەمەش گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش لە زۆر ناوچەیەک بە پاڵپشتی دوژمنان دەستیان دایە چالاکی چەکداری لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەنجامەکە چی بوو؟ لەو کاتەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەو لاوازییەی کە لە ڕووی پێداویستی سەربازییەوە دەبینرا شکستی بەو پیلانە گەورەیە هێنا، ئایا ئێستا بەم زلهێزییەی ئێرانی ناوچەکە کە حسێب بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناکات و بۆ بەرگری لە گەلەکەی هەردەم ڕوبەڕوی دوژمنان بووەتەوە، بەم هات و هاواری چەند بەکرێگیراوێکی خۆفرۆش دەڕووخێت؟ تکایە لە نووسینەکانتان ڕەچاوی ڕاستییەکان بکەن با تووشی ئابڕوچوونی سیاسی نەبن، نابێت شرۆڤەکاری سیاسی هەموو نووسین و خوێندنەوەکانی بە هەڵەدا بچن وەک ئەوەی کە هەمیشە لە نووسینەکانی ئێوەی ئازیزدا بینراوە.
ئەو خەڵکەی کە هەشت ساڵ شەڕی بەردەوام و ڕۆخێنەریان تێپەڕ کرد، بە چەندین دەیە گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەیان شکست پێهێنا، ئێستاش دەزانن و دەتوانن کۆتایی بەم هاشوهوشەی تاقمێکی زۆر زۆر بچووکی بەکرێگیراو بێنن.
ئەمە پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە کە لە ڕێگای سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسی و ئابورییەوە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران شکستیان هێناوە و دەیانەوێت گرووپە تیرۆریستییەکان لە دژی خەڵک و حکومەتی ئێران بخەنە گۆڕەپانەکەوە، بە دڵنیاییەوە کە ئەمەش هەر لە یەکەم هەنگاودا شکست دەهێنێت، وەک چۆن کە هەر ئێستاش شکستی هێناوە.
ئەمە گورزێکی کوشندەی دیکەی گەلی ئێران بوو لە پەیکەری دوژمنان و بە تایبەت گرووپە تیرۆریستییەکان، بەڵام ئایا وانەی لێ وەردەگرن کە چیدی ڕوبەڕوی هێزی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێران نەبنەوە؟/.