بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم ڕۆژی سێ شەممە 27 ی ئەیلولی 2022 لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری ڕافیدەین لە بەغدا وتی کە حەلبوسی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەرە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان دەیانەوێت لە بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەکەی پاشگەز ببێتەوە و پێم وایە ئەو پرسە نەخرێتە دەنگدانەوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە وتی: ئەگەر حەلبوسی لە سەر بڕیارەکەی سوور بێت ئەندامانی پەرلەمان دەنگ بە قبووڵکردنی نادەن.
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای دەست لە کار کێشانەوەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە تایبەت بە خۆیە و لە گەڵ کەسیش ڕاوێژی لە سەر نەکردووە./.