بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی بەهادری جەهرۆمی سەبارەت بە دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەندامبوون لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای وتی: ئەم ڕێکخراوە بەستێنی گونجاوی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام و زیاتربوونی هاوکارییەکانی ئەوان لە سەرجەم بوارەکانی ئەمنی، سیاسی و ئابوری دابین دەکات.
ناوبراو وتی: پێگەی وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوە لە ڕووی ژمارە، دانیشتووان، هەڵکەوتەی جوگرافی، وەبەرهێنانی ناوخۆیی و هێزی ئابوری، هەبوونی سەرچاوەکانی وزە، بوونیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هێزی بەرگری و …… گەورە و بەرچاو و گرنگە.
وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بۆ نموونە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای گەیشتووەتە زیاتر لە 9 ملیار دۆلار کە هەناردەی وزە، کاڵا، خزمەتگوزارییەکانی ئەندازیاری، تەکنۆلۆژیا و بەرهەمە کشتووکاڵییەکان لە خۆ دەگرێت.
بەهادۆری جەهرۆمی وتی: ئەندامبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای ئەو پەیامەی داوەتە دوژمنانی گەلی ئێران کە سەردەمی تاک جەمسەری، هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی ئێران و سەپاندنی گەمارۆ زاڵمانە و تاکلایەنە کۆتایی هاتووە و بوونی کاریگەر و بەهێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوە ناوچەییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی شانگهای دەگاتە مسۆگەربوونی ئامانجە ئابورییەکان و پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکان و دابینکردنی چەندجەمسەریی ئابوری./.