بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد کە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دووربکەونەوە.
ناوبراو وتی: هەندێک تووشی هەڵە دەبن کە لە هەر هەڵبژاردن یان پرۆژەیەکی داهاتوو بۆ ڕزگارکردنی لوبنان، هەوڵی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەدەن.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: حزبوڵڵا موڵەتی ئەوە نادات و قبووڵی ناکات کە سەرۆک کۆمارێک بە سەر خەڵکی لوبناندا بسەپێندرێت شوێنکەوتووی سیاسەتەکانی ئەمریکا و سەر بەو وڵاتە بێت.
سەفیەدین وتی کە ڕەنگە لە سەردەمێکدا شتی وا ڕووی دابێت، بەڵام لە ئێستادا بە هیچ شێوازێک شتی وا ڕوو ناداتەوە کە وەها سەرۆک کۆمارێک هەڵبژێردرێت./.