بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕۆژی چوارشەممە 28 ی ئەیلولی 2022 هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستێکی توندی لە دژی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نیشتمان گرنگترە لە پۆست و چەک و پلان و داهاتەکانی ئێوە، هیچ کات لە گەڵ ئێوە هاوبەشی و ئاشتی ناکەین و دانوستانیش ناکرێت.
سەدر جەختیکردەوە کە تا سیستەم و دەستوور و بەرپرسانی ئێستا بوونیان هەبێت، ئامادەی سازشت نییە./.