بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممە 28 ی ئەیلولی 2022 بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش لە هەرێمی کوردستان، وتی: لەم هێرشانەدا کە قووڵایی خاکی هەرێمی باکوری عێراقی کردە ئامانج، تا ئێستا 73 مووشەکی بالستی زەوی بۆ زەوی و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو بنکە و بارەگای ئەو گرووپانەی کردووەتە ئامانج و زیانی گەورەی بەوان گەیاندووە.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی بڕیاری بەرپرسانی هەرێمی باکوری عێراق بۆ ڕێگری لە پیلانگێڕی و هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و وتی کە هێزەکانی سوپای ئیسلام تا چەککردنی تەواوی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش و تیرۆریستیی جوداییخواز لە هەرێمی کوردستان درێژە بە هێرشەکان دەدەن./.