بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئەمڕۆ پێنج شەممە 29 ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەچوو.
نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ بۆ جێگرەوەی میشل عون سەرۆک کۆماری ئێستا کردەوە و وتی کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە وادەی یاسایی خۆیدا بە پێویستییەکی سەرەکی بۆ لوبنان دادەنرێت.
لە دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان لە کۆی 128 ئەندام، 122 ئەندام بەشدارییان لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کرد بەڵام هیچ یەک لە کاندیدەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون دوو لە سەر سێی دەنگەکان بە دەست بێنن.
میشل معەوەز کاندیدی سەرۆک کۆماری لوبنان تەنیا 36 دەنگی بە دەست هێنا. دەنگی سەلیم ئەدە کاندیدی دیکەش تەنیا 11 دەنگ بووە و 64 ئەندامیش دەنگی سپی و بێلایەنیان داوە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە پاش دانیشتنەکەی ئەمڕۆ وتی کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تا مسۆگەربوونی کۆدەنگیی سەرجەم لایەنەکان لە سەر کاندیدێک دوا دەخرێت و تەنیا لەو ڕێگایەوە لوبنان ڕزگار دەکرێت./.