بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود حەیانی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی کە شاندێکی سێقۆڵی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، هاوپەیمانی سەروەری و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی حەنانە دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕەتیکردووەتەوە دانوستان لە گەڵ هیچ لایەنێک بکات.
ناوبراو وتی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام پابەندی پێویستیی بەشداری ڕەوتی سەدرە لە کابینەی داهاتوو، یان لانیکەم ئەوەی کە پرۆسەی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران بە ڕەزامەندی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بێت.
حەیانی وتی کە قەیرانی یەکساڵەی سیاسی بەرەو کۆتایی دەڕوات لە بەر ئەوەی کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر دژایەتی پێکهێنانی حکومەتێک ناکات کە بە ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان پێکهاتبێت و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکات./.