بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆنگ شوانگ لە میانەی وتارێکی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی کە نابێت لە گەمارۆ و سزاکان وەک ئامرازی گوشار لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەفغانستان کەڵک وەربگیردرێت و ئەمەش ئەنجامی نابێت.
ناوبراو وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هاوکاریی تاڵیبان بکات تا حکومەتێکی گشتگیر و هاوسەنگ لە ئەفغانستان پێک بهێندرێت.
ئەو دیپلۆماتکارەی چین وتی کە گۆڕانکارییەکانی 20 ساڵی ڕابردوو ئەوەی پیشاندا کە دەستێوەردانی سەربازی لە ئەفغانستان ئەنجامی نەبووە و چارەنووسی ئەم وڵاتە دەبێت لە لایەن خەڵکەوە دیاری بکرێت.
شوانگ جەختی لە سەر هاوکاریکردنی ئەفغانستان لە پێناو سەامگیری ئابوری و چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی کردەوە و وتی کە نابێت پرسە مرۆڤدۆستانەکان تێکەڵ بە کاروباری سیاسییەوە بکرێت.
وتیشی کە تاڵیبانیش دەبێت پابەندی بەڵێنەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری لە ئەفغانستان بێت./.