بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کنستانتین گاوریلۆف سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک و ئاسایشی سەربازی وتی کە ئەمریکا جیهان وەک گۆڕەپانێک بۆ تاقیکردنەوەی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی دەبینێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هەر شەڕ و پێکدادانێک بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەری چەکەکانی بەکار دێنێت.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە لایەن ناوەندی توێژینەوەیەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە، پیشان دەدات کە واشنتن لە ساڵی 1798 لە جیهاندا 469 شەڕ و دەستێوەردانی سەربازیی کردووە.
گاوریلۆف لە سەر زاری پڕۆفیسۆری ئەمریکی میلر لۆکاس ڕایگەیاند کە شەڕەکانی ئەمریکا لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی بوونەتە هۆی گیان لە دەستدانی 25 کەس و واشنتن نیازی کۆتایی هێنان بەم سیاسەتەی نییە./.