بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بانگەشەی ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی، وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان ئەمەیان کردبێت هێزە چەکدارەکانی ئێمە وەڵامی دەدەنەوە و مافی وەڵامدانەوە و تۆڵەسەندنەوەش بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیاری ورد و تەواویان لە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هەیە و وتی: ئێمە تەنیا لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکانداین و لەم قۆناغەدا هەوڵی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمریکییەکانمان نەداوە و ئەوان دەبێت بزانن تۆڵەی ئەم کردەوەیان لای ئێمە پارێزراوە و لە کات و شوێنی گونجاودا ئەو تۆڵەیە دەکرێتەوە.
باقری وتی: بانگەشەی ئەمریکییەکان بۆ خستەخوارەوەی درۆنی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەمریکا هاودەستی تیرۆریستان و جوداییخوازەکانە و هاوکاریی ئەوان دەکات.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دۆستایەتی و داوسێبوون، یاسا و داب و نەریتی هەیە و ئەگەر لە بەرچاو نەگیردرێت دەبێت چاوەڕوانی وەڵامی ئێمەیان هەبێت، ئێمە ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هەوڵێکی دوژمنکارانە بە مافی خۆمان دەزانین و لە جیهانیدا ئەم مافە هەیە و ئێمە لەم مافە لە کاتی خۆیدا کەڵک وەردەگرین./.