بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەشتییەکی بەریتانی ڕۆژی چوارشەممە 28 ی ئەیلولی 2022 گەیشتە بەندەری تەرابلۆسی لیبیا، ئەمەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی خەڵک و ئەندامانی پەرلەمانی لیبیای لێکەوتەوە. باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە لیبیا وتی کە کەشتییەکی بەریتانی لە پاش هەشت ساڵ بۆ یەکەم جار گەیشتووەتە ئەم وڵاتە.
حەمەد بەنداق ئەندامی پەرلەمانی لیبیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم دەسدرێژییەی بەریتانیا وتی: هاتنی کەشتی شەڕکەری بەریتانیا بۆ تەرابلۆس، پەیامێکە بۆ لایەنەکانی دیکە، سەبارەت بەوەی کە بەریتانیا پاڵپشتی لەو لایەنانە دەکات کە لە ڕۆژئاوای لیبیا لە گەڵ ئەم وڵاتە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
ناوبراو وتی کە هاتنی ئەم کەشتییە پەیوەندی بە دزین و تاڵانکردنی نەوت و غازی لیبیاوە هەیە، بە تایبەت ئەوەی کە وڵاتانی ئەورووپی لە ئێستادا پێویستییەکی زۆریان بە نەوت و غاز هەیە./.