بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەشێک لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە 77 ئەندامی گرووپە تیرۆریستییە کوردییەکان، بە ئەندام و بەکرێگیراوی فەرمی گرووپە تیرۆریستییە زایۆنیستییەکانی وەک کۆمەڵە، دیۆکرات، پاک و پەژاک تا ژمارەیەک لە ئەندام و کادیرە پلە باڵاکانی ئەو گرووپانە کە لە هەر دوو دیوی سنورەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە سەرقاڵی پیلانگێڕی لە دژی خەڵکی کوردستان بوون، دەستبەسەر کراون.
لە درێژەی ئەو بڵاوکراوەدا هاتووە کە لە نێو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون، ئەندامێکی ناودار و ئەندامی ناوەندیی یەکێک لە گرووپەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کە وەک فەرماندەیەکی باڵای سەربازی دەناسرێت، بوونی هەیە کە ئەو لە بنکە سەربازییە ئەمریکی و زایۆنیستییەکانی هەرێمی کوردستاندا مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی بینیوە و وەک فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ڕۆڵی بینیوە.
وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە سەرقاڵی پیلانداڕێژی تیمەکانی ئاژاوەگێڕی بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای وڵات بووە کە لە هەنگاوێکی گەورەدا دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە گرتووخانەدایە./.