بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی چین، بەرامبەر بە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، وتی: جیهانی ئێستا ڕوبەڕوی کێشەی زۆر بووەتەوە کە بۆ زاڵبوون بە سەر کێشەکاندا پێویستە هاوکاریی نێوان وڵاتانی سەربەخۆ زیاتر بێت و ڕێکاری دابینکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیش بدۆزرێتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە دەستپێشخەری ” پەرەپێدانی جیهانی ” و ” ئاسایشی جیهانی ” سەرۆک کۆماری چین دەکات، وتی: ئەم دەستپێشخەرییانە دەتوانن بگەنە بەرژەوەندی هاوبەشی گەلان و باشترکردنی ژیان و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری جیهانی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە بێگومان ئیرادەی جیدیی هەر دوو لا بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ستراتیژی، ئاسۆیەکی ڕوون بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و مسۆگەربوونی ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دادەڕێژێت، هەر بۆیە پێمان خۆشە ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو پتەوکردنی زیاتری هاوکارییەکان لە گەڵ کۆماری چین لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکان و دامەزراوە چەندقۆڵییەکان ڕابگەێنین./.