بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان بە هۆی نەبوونی بڕیاری سیاسیی ئەمریکا تا ئێستا بێ ئەنجام بووە، ئەو وڵاتە بە جیا لە ڕەوتی دانوستانەکانی ناوەکی، پرسی ئازادکردنی زیندانییەکانی خۆی و پارە بلۆککراوەکانی ئێرانی لە کۆریای باشور کردووەتە بابەتێکی نوێی دانوستان.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو بە نێوەندگێڕی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە سەر ئەم بابەتە دانوستان کراوە و بە ملیاران دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە ئازادی نزیک بووەتەوە./.