بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە پەیوەندی تەلەفوونییان لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەواڵی ئازادکردنی حاجییە ئێرانییەکەیان لە لایەن حکومەتی سعوودیەوە ڕاگەیاند.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتا عۆمانییەکەی ڕایگەیاند کە هیوادارە ئەو حاجییە ئێرانییە لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت.
ناوبراو هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی هەر دوو وەزیری دەرەوەی عێراق و عۆمانی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە./.