بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم هەواڵە بووەتە یەکێک لە گرنگترین هەواڵەکانی ڕۆژی جیهان. ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا لە دەرەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا و بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانی هەر دوو لا و هەروەها ئازادکردنی 7 ملیار دۆلار پارەی ئێران لە کۆریای باشور کە چەند ساڵێکە بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە دەستی بە سەردا گیراوە.
لە کاتێکدا کە دانوستانی هەڵگرتنی گەمارۆکان بە هۆی نەبوونی بڕیاری سیاسی لە لایەن ئەمریکاوە هێشتا بێ ئەنجام ماوەتەوە، ئەم وڵاتە لە دەرەوەی دانوستانەکانی ناوەکی، سەرقاڵی بەدواداچوونە بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانی خۆی لە ئێران و هاوکات پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم دانوستانانە بە نێوەندگێڕیی قەتەر کراوە و سویسرا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕۆڵیان تێدا بینیوە.
ئستفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئێران زیندانی باقر نمازیی ئازاد کردووە و ئێرانی بە جێهێشتووە و سیامەک نمازیش ئازاد کراوە بەڵام هێشتا لە ئێراندا ماوەتەوە.
دوجاریک ڕایگەیاندووە کە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە سەبارەت بەوەی کە لە سەر داوای ئەو، ڕێگای چوونە دەرەوەی بە باقر نمازی داوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی./.