بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی بە ئاماژە بە ڕۆژی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی فەڵەستینی وتی: بە پێی ئامارێک کە بڵاو بووەتەوە لە سەرچاوە فەرمییەکان، ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی دووەمی ئە قسا تا ئێستا 2 هەزار و 230 منداڵی فەڵەستینی شەهید کردووە و 19 هەزار مێرمنداڵی تەمەن کەمتر لە 18 ساڵیشی دەستبەسەر کردووە و لە ساڵی 2020 لە نێوان 500 تا 700 منداڵی فەڵەستینی لە دادگاکانی خۆیدا بە دوور لە هەر بەها مرۆیی و دادپەروەرییەک دادگایی کردووە.
ناوبراو سەبارەت بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وتووێژی تەلەفوونیی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەوەی کە ئەمریکییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن ئامادەییان هەیە، وتی: بە گشتی پرسی دانوستانی هەڵگرتنی گەمارۆکان لە ڕێگەی ڕێکخەری ئەورووپی و چەندین نێوەندگێڕ بە تایبەت وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ بە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی پێشوو وەک خۆی ماوەتەوە، بەڕێوەچوونی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەرفەتێک بوو کە هەندێک دانوستان لە پەراوێزیدا کرا.
ناسر کەنعانی وتی: هێشتا دەرفەت و ئەگەری دەستپێکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە، ئەگەر لایەنی ئەمریکی ئیرادەی سیاسیی خۆی پیشان بدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هەندێک ئاژاوەگێڕی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش لە وڵاتانی ئەورووپی لە بەردەم باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی ئێران هۆشداریی دا./.