بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە میانەی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، وتی: عێراق نابێت ببێتە شوێنی هەڕەشەکردن لە هیچ کەس و لایەنێکی دیکە.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش وتی: هەرێم و ناوەند بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و دەتوان بڕیار بدەن و پێکەوە کار بکەن و لە گەڵ دراوسێکانی عێراق چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدۆزنەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاسایشی ئەم وڵاتەی بە ئاسایشی ناوچەکە ناو برد و وتی کە تێکدانی ئاسایشی عێراق هەڕەشەی جیدی لە سەر ناوچەکە دەبێت./.