بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵیادی تیرۆری دڕندانەی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە لایەن محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: ” کوژرانی جەمال خاشقچی، 4 ساڵ بەر لە ئێستا، هێرشی سەر ئازادی ڕادەربڕین لە سەرجەم ناوچەکان بوو، خەمی جەمالمان لە دڵدا ماوە و لەوانەش کە بەرگری لە مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکەن، پاڵپشتی دەکەین “.
یەکەم کاردانەوەش لە لایەن خەدیجە چەنگیز هاوسەرەکەی خاشقچی لە کاتی کوژرانیدا بووە کە ڕایگەیاند: پێم وایە دەتوانێت هەندێک کاری زیاتر لە نووسینی یادگارییەک بکەیت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وێنەی چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و بانگەشەی مافی مرۆڤ بڵاو بووەتەوە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سعوودیە پاشگەزبوونەوە لەو بەڵێنانە بووە کە سەبارەت بە بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری خاشقچی دایبوو./.