بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەمڕۆ لوبنان لە گەیشتن بە سامانە نەوتی و گازییەکانی نزیک بووەتەوە و ئەم مافە دەریاییەش لە میانەی هاوکاریی نێوان خۆڕاگری و حکومەت بەدی هاتووە و دەتوانێت لوبنان لە قەیرانی دارایی و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان ڕزگار بکات.
ناوبراو وتی: گەیشتنی لوبنان بە ڕیزبەندی وڵاتانی وەبەرهێنەری نەوت و گاز بە واتای دەربازبوونە لە قەیرانەکان و ئەمەش هەواڵێکی خۆشە کە دەتوانێت سەرەتاییەک بۆ پێشکەوتنەکان بێت کە ئێمە دەمانەوێت لە ئاستی نیشتمانی سەرجەم لوبنانییەکان لێی سوودمەند بن.
نەبیل قاووق لە درێژەدا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان وتی: تیمی باڵیۆزخانەکان هەوڵ دەدەن سەرۆک کۆماری تایبەت بە خۆیان هەڵبژێردرێت تا بیانییەکان بە سەر ئەم وڵاتەدا زاڵ بن و لوبنان بەرەو ئاژاوەگێڕی و پیلانگێڕی ببەن.
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبوڵڵا وتی: بەڵام گرووپ و لایەنە نیشتمانییەکانی لوبنان یەک دەنگ و هاوبەش پێکەوە لە هاوکاری و ڕاوێژدان تا سەرۆک کۆمارێک بە ئیرادەی نیشتمانی هەڵبژێردرێت، ئێمەش وەک حزبوڵڵا هەوڵی بۆشایی سیاسی و یاسایی نادەین و بۆ ڕزگارکردنی لوبنان لەم قەیرانە پەلە دەکەین./.