بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلیاس بوسەعب جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی سەبارەت بە دیاریکردنی سنورە دەریاییەکان وتی کە هەڵوێست و تێڕوانینی بەهێز و یەکگرتووی لوبنان بووە هۆی ئەوەی کە ئەنجامی زۆر باش لە دانوستانەکاندا بەدی بکرێت.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی ئاگاداری هاوسەنگی نێوان سوپا، گەل و خۆڕاگرییە وەک هێزی لوبنانییەکان.
بوسەعب وتی کە لوبنان لە کێڵگەی قانا بە تەواوی گەیشتووەتە مافی خۆی، هەوڵ دەدەین ڕاپۆرتی کۆتایی لەم هەفتەیەدا بگاتە دەستمان و پاش ئەوە، هەڵوێستی یەکگرتووی لوبنان لە سەر ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرا دەبێت./.