بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چەند مانگی ڕابردوو ئەگەری نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا بووەتە بابەتێکی گەرمی میدیاکانی ناوچەکە و جیهان و باس لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئەمنی و هەواڵگری کراوە، ئەمەش لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی کوردانی سوریای نیگەران کردووە.
ئەگەرچی چاودێران ڕایانگەیاندووە کە ڕێکەوتنی سوریا و تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەرێکی لاوازە، بەڵام حکومەتی خۆجێی کوردانی سوریا و هەسەدە وەک باڵە سەربازییەکەی لە ئاکام و لێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات نیگەرانن و خۆیان بە یەکەم زەرەرمەند دەزانن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان هەمان حکومەتی خۆجێی کوردانی سوریا لە باکور و رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، دامەزراوەیەکە کە لە 17 ی ئاداری ساڵی 2016 لە لایەن پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سوریاوە (پەیەدە) ڕاگەێندرا و بانگەشەی حکومەتی کوردان لە سێ ناوچەی جزیرە، کۆبانی و عەفرین دەکات. ئەم دامەزراوەش بووەتە سەرەکیترین ئامرازی دەستی ئەمریکییەکان بۆ داگیرکاریی سوریا، بە شێوازێک کە پاراستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کەوتووەتە ئەستۆی هێزە چەکدارەکانی کوردی ئەم وڵاتە.
ئەگەر بە هەر شێوازێک لە نێوان سوریا و تورکیا وتووێژ بکرێت، بێگومان پرسی کوردانی سوریا یەکێک کە دیارترین و سەرەکیترین دۆسیەکان دەبێت، هەر بۆیە کوردانی سوریا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەن.
تورکیا لە ساڵانی ڕابردوو پرۆژەی دوورخستنەوەی کوردانی سوریای لە سنورەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هیچ کات ئامادە نییە دەسەڵاتی خۆجێی ئەوان بە فەرمی بناسێت.
چاودێرانی کورد پێیان وایە کە نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا بە واتای کۆتایی هێنان بە پرۆژەی خۆسەری دەبێت و حکومەتی سوریا هەوڵ دەدات بە تەواوی کۆنتڕۆڵی ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم فۆڕ بکات و پارێزگای ئیدلب بە دەستەوە بگرێت و لە بەرامبەردا حکومەتی تورکیاش بۆ دژایەتی میلیشیا کوردییەکان لە خاکی سوریا دەستکراوە دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، ڕەنگە ئەمریکا کێشە بخاتە بەردەم نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا تا ڕێگری لە کاریگەرییەکانی لە سەر کوردە هاوپەیمانەکانی خۆی بکات.
کوردانی سوریا و بژاردەکانی بەردەم
بە دڵنیاییەوە کە کوردانی سوریا کە هەوڵی جیابوونەوە لەم وڵاتە دەدەن، بە تەواوی پشت بە ئەمریکا دەبەستن، ئەگەرچی لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا بە تەنیا ماون و ئەمریکا هیچ پاڵپشتییەکی لەوان نەکردووە و هەندێک جار حکومەتی سوریا فریای ئەوان کەوتووە. بۆ نموونە، ساڵح موسلیم لە سەرکردەکانی کوردی سوریا لە سەر بێدەنگیی ئەمریکا و بەردەوامی هەڕەشەکانی تورکیا، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و وەک خەنجەر وەشاندن لە پشتەوە ناوی بردووە.
بەم دۆخەوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بژاردەی زۆری بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی نییە و بە تەنیا پشتی بە ئەمریکا و بەڵێنەکانی ئەم وڵاتە بەستووە.
کوردانی سوریا هەروەها هەوڵ دەدەن لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەش ببنە هاوپەیمان تا لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێگەی خۆیان بەرز بکەنەوە. ئەگەرچی زۆرینەی هۆزە عەرەبەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هۆی هەڵسووکەوتی هێزەکانی هەسەدە لە ساڵانی ڕابردوو، هێندە دڵخۆشییان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نییە و پاڵپشتی لە حکومەتی سوریا دەکەن. ئەوەش بینراوە کە دانیشتووانی عەرەبی شار و گوندەکان چۆن لە دژی هەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
هەر بۆیە، بە پێی بێ بەڵێنی ئەمریکییەکان و نەبوونی پاڵپشتی دەرەکی، بژاردەی بەردەم کوردەکان بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ ئەم دۆخە و ڕووداوەکانی داهاتوو، سنوردار دەبێت. کوردەکان ناچارن یان لە گەڵ نەیارانی سوریا ببنە هاوپەیمان، یان بەرەو ئامێزی حکومەتی دیمەشق بگەڕێنەوە و مەرجەکانی قبووڵ بکەن و لە هەر دوو حاڵەتیشدا دەبێت ئیمتیاز بدەن.
سێ سیناریۆی بەردەم
لەم هەلومەرجەدا پێدەچێت سێ سیناریۆ لە بەردەم کوردانی سوریا بێت:
یەکەم:
ئەگەر تورکیا و سوریا پێکەوە ئاشتی بکەن، ڕەنگە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا بکشێنەوە و ڕێکەوتنی ئەدەنە کە لە ساڵی 1998 لە نێوان ئەنکەرە و دیمەشق واژۆ کراوە، جێبەجێ بکرێت. لەم حاڵەتەدا شتێک بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نامێنێت و حکومەتی سوریا جارێکی دیکە کۆنتڕۆڵی ناوچەکان دەکاتەوە و مافە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکانی پێشوو بە کوردەکان دەدرێتەوە.
بەڵام بە پێی ئەوەی کە ڕەنگە ئەمریکییەکان لە سەر خواستی خۆیان بەم ئاسانییە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە خاکی سوریا نەکشێنەوە و کوردانی سوریاش بە ئاسانی واز لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان ناهێنن تا بەشێک لە داواکارییەکانیان مسۆگەر دەبێت، ئەم سیناریۆیە ڕەنگە لاواز بێت.
دووەم:
کوردەکان و حکومەتی سوریا بە ڕێکەوتنی ئەوە دەگەن کە هێزەکانی سوپای سوریا کۆنتڕۆڵی شار و ناوچە سنورییەکان بکات و سیستەمی حکومەتی ناوەندی و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێکەوە تێکەڵ دەبن و هەروەها هێزەکانی هەسەدەش ببنە بەشێک لە سوپای سوریا.
سێهەم:
سیناریۆی سێهەم بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ساڵی 2019 لە نێوان کوردانی سوریا و حکومەتی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە کە ئەڵبەت بەشێک لەو ڕێکەوتنەش هەر ئێستا جێبەجێ دەکرێت. بە پێی ڕێکەوتنەکەش، هێزەکانی سوپای سوریا لەو ناوچانەی کە هێزەکانی هەسەدە لە گەڵ هێزەکانی تورکیا و نەیارانی سوریا شەڕ دەکەن، جێگیر دەبن و دامەزراوە کوردییەکانیش درێژە بە چالاکی خۆیان دەدەن./.