بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید جونبەلات لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختیکردەوە کە هێزی حزبوڵڵا بووە هۆی ئەوەی کە لوبنان لە دۆسیەی دیاریکردنی سنورە دەریاییەکان بە مافەکانی خۆی بگات.
ناوبراو وتی کە درۆنەکانی حزبوڵڵا و هەروەها پێویستیی ئەورووپا بە گاز لەم دۆسیەدا کاریگەری هەبوو.
سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتووخوازی لوبنان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێویستی بە هێزی بەرگری حزبوڵڵا هەیە بەڵام سیستەمی بەرگری دەبێت لە ژێر چاودێری حکومەتدا بێت.
جونبەلات وتی کە بە پێی ئەزموونی دیاریکردنی سنورە دەریاییەکان، حزبوڵڵا ئەوەی سەلماند کە لە دیپلۆماسیدا کارامەیی زۆری هەیە./.