بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی فیگاۆر ی فەرەنسی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی یەک مانگی ڕابردووی ناوچەی سەوزی بەغدا وتی کە لەو ڕۆژەدا عێراق مەترسی هەگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە سەر بوو بەڵام حکومەت ڕێگریی لەوە کرد دۆخەکە بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببرێت.
ناوبراو وتی کە لایەنە سیاسییەکان بڕوایان بە پیرۆزییە ڕاستەقینەکانی دیمۆکراسی نییە و ئەم پیرۆزییانەش شتێکی نوێن کە توێژی سیاسی وڵات هێشتا پێی ڕانەهاتوون.
کازمی ڕایگەیاند کە ناکۆکییە سیاسییەکان بووەتە سەرچاوەی کێشەکانی گۆڕەپانی سیاسی وڵات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت موقتەدا سەدر لە هەڵەی خۆیان تێگەیشتوون و دەزانن کە ململانێ و شەڕ و پێکدادان هەڵەیەکی گەورە بووە و چیدی ئەم هەڵەیە دووبارە ناکەنەوە و ئەگەر سەر لە نوێ لە ناوچەی سەوز کێشەیەک ڕوو بدات هەمووان دۆڕاو دەبن.
وتیشی کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆدەنگییان لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەیە، هەڵبژاردنەکانی پێشووش بە چاودێری نێودەوڵەتی بە شێوازی تەندرووست بەڕێوەچوو بەڵام لاوازی لایەنە سیاسییەکان بووە هۆی ئەوەی کە بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ نەگات.
کازمی وتی کە کشانەوەی سەدر لە پەرلەمان هەڵەیەکی گەورە بوو و دەرفەتی بە ڕکابەرەکانی دا کە شوێنی فراکسیۆنەکەی پڕ بکەنەوە./.