بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ئامادەیی خۆیی بۆ دەستپێکردنی وتووێژی سیاسی ڕاگەیاند.
ناوبراو مەرجەکانی ئەو وتووێژەشی ڕاگەیاند و وتی کە دەبێت بە ئاشکرا بکرێت و ئامانجەکەشی دوورخستنەوەی گەندەڵان لە حکومەت و لێپرسینەوە لەوان بێت.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها وڵاتانی دراوسێی بە ئازیز ناو برد و داوای لەوان کرد کە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن./.