بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلای پاترۆشۆف سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە 5 ی تشرینی یەکەمی 2022 وتی کە ئەمریکا و بەریتانیا و شوێنکەوتووانی ئەوان نەک تەنیا خوازیاری بەردەوامیدان بە شەڕی ئۆکرانیان، بەڵکوو هەوڵ دەدەن شەڕەکە بگاتە خاکی ڕووسیا.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە ئۆکرانیا، گرنگە جەخت لە سەر تێڕوانینی جیاوازی ڕۆژئاوا و ڕووسیا بکرێتەوە، بەردەوام ئاماژە دراوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدەن تا دوایین کەسی ئۆکرانیا شەڕەکە بەردەوام بێت، لە بەر ئەوەی کە خەڵکی ئۆکرانیا بوونەتە ئامرازی دەستی ئەمریکا لە ململانێ ژئۆپۆلتیکییەکان.
پاترۆشۆف وتی کە ڕووسیا دەیەوێت ئۆکرانیا لە نیۆنازییەکان ڕزگار بکرێت و خەڵکەکەی لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژین بەڵام ئەمریکا ڕەوتی دانوستانەکانی بە ئامانجی بەردەوامیدان بەم شەڕە تێکداوە./.