جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, ئه‌یلول 26, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home وتووێژ

شارەزایەکی کاروباری ناوچەکە ڕایگەیاند :
بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس لە زیانی دیمۆکراتەکان و لە بەرژەوەندی کۆماریخوازەکانی ئەمریکایە

جام کوردی – شارەزایەکی کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند کە فاکتەرەکانی ئۆپێک پڵەس پیشان دەدات کە وەبەرهێنانی نەوت لە گەڵ خواست لە سەر کڕینی لە بازاڕەکانی جیهان یەکسان نییە و بەم هۆیەوە بڕیاری دابەزاندنی ڕێژەی وەبەرهێنان دەرکرا.

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2022
in وتووێژ
0
شارەزایەکی کاروباری ناوچەکە ڕایگەیاند :  بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس لە زیانی دیمۆکراتەکان و لە بەرژەوەندی کۆماریخوازەکانی ئەمریکایە
0
SHARES
10
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەباح زەنگەنە شارەزا لە کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بە بڕیارەکەی کۆمەڵەی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بۆ دابەزاندنی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت و ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی وەک سعوودیە، وتی: وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی ئۆپێک پڵەس بەو ڕێکەوتنە گەیشتن کە دوو ملیۆن بەرمیل لە وەبەرهێنانی ڕۆژانەی خۆیان دابەزێنن کە ئەمەش ڕوبەڕوی کاردانەوەی توندی ئەمریکا بووەتەوە. پێش هەموو شتێک دەبێت بوترێت کە ئۆپێک پڵەس دامەزراوەیەکی ئابورییە و لە پلەی دواتردا دەتوانرێت وەک دامەزراوەیەکی سیاسی سەیر بکرێت. بە واتایەکی دیکە، بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس لە سەرەتادا پێش هەموو شتێک ڕەهەندی ئابوری و پاشان کاریگەری سیاسیی هەیە کە حاشا لەو کاریگەرییانەش ناکرێت. بەم هۆیەوە کۆتا بڕیاری ئۆپێک پڵەس کە لە لایەن ئەم دامەزراوەیەوە ڕاگەێندرا، ئەگەرچی بڕیارێکە بە ڕەهەندی ئابورییەوە بەڵام لە ئاکامدا کاریگەری سیاسیی هەبووە.

ناوبراو وتی: دەبێت گرنگی بەوەش بدەین کە ئەوەی لە ئێستادا بووەتە ناکۆکی لە نێوان بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس (بە تایبەت سعوودیە) لە گەڵ ئەمریکا، لە بنەڕەتدا بۆ قەیرانی وزە بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە دەگەڕێتەوە. ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر ئەوەیە کە ئۆپێک پڵەس گرنگی بە چەند فاکتەرێک لە وەبەرهێنانی نەوتدا دەدات کە لە گەڵ داواکارییەکانی ئەمریکا یەک ناگرێتەوە. بۆ نموونە، ئەمریکا پاش بەرفراوانبوونی شەڕی ئۆکرانیا هەوڵی دابینکردنی نەوت و غازی لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دا و سەردانەکەی جۆبایدنیش بۆ ناوچەکە و بە تایبەت سعوودیە لەم پێناوەدا بووە و لە گەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کۆبووە. سەردان و کۆبوونەوەکانی بایدن بۆ ئەوە بوو کە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس لە بواری وزەدا لە بەرەی واشنتن بمێننەوە و لە ئاکامدا پێداویستییەکانی ئەورووپا بە تایبەت لە بواری هاوردەی غاز و جێگرەوەی ڕووسیا لەو وڵاتانە پڕ بکاتەوە.

سەباح زەنگەنە لە درێژەدا وتی: لەم ڕێگایەدا ئەگەرچی سعوودیە و ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بە ڕادەیەکی زۆر لە گەڵ ئەمریکا هاوئاهەنگییان هەیە بەڵام ئامار و داتاکان پیشان دەدات کە ڕێژەی خستنەڕووی نەوتی ئەم وڵاتانە لە ئێستادا زیاترە لە ڕێژەی خواست لە سەر کڕینی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و بەم هۆیەوە بڕیارێکی دیکەیان دەرکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئەورووپا خواست لە سەر کڕینی نەوتیان کەم کردووەتەوە و ئەمەش بێگومان کاریگەری سیاسیی هەبووە و بەردەوامیش دەبێت. بایدن هەوڵی ئەوەی دەدا کە هەم ڕێژەی وەبەرهێنان و هەم نرخی نەوت کەم بکاتەوە و لەم پێناوەدا کۆمەڵە بەڵێنێکی بە وڵاتانی عەرەبی دابوو کە مسۆگەر نەکرا. هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە کە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە کە جێنشینی سعوودیە پێش دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا چەند ملیار دۆلار سەرمایەگوزاریی لە ڕووسیادا کردووە کە بە چەشنێک پیشاندەری نزیکبوونەوەی ئەم دوو وڵاتەیە.

ئەو شرۆڤەکارەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: بابەتێکی دیکە کە بووەتە هۆی نیگەرانیی ئەمریکییەکان، هەنگاونانی ڕیازە لەو ستراتیژەی کە ڕووسیا دژ بە ئەمریکا جێبەجێی دەکات. ڕووسیا لە کەشی ئێستا و بەم بڕیارەی ئۆپێک پڵەس بە چەشنێک دەتوانێت دۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆی بەرەو گۆڕانکاری ببات و لەم ڕێگایەدا واشنتن ڕیاز وەک سەرکردایەتی ئۆپێک پڵەس بە تاوانبار دەزانێت. لە ڕوانگەی دیکەوە ئەم بڕیارەی ئۆپێک پڵەس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کۆنگرێسی ئەمریکا لە زیانی بایدن و دیمۆکراتەکانە و کۆماریخوازەکان پاڵپشتیی دەکەن. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کۆمپانیاکانی سەر بە دیمۆکراتەکانی ئەمریکا تووشی زیان دەبن و ئەو کۆمپانیانەش کە لە کۆماریخوازەکان نزیکن ڕۆژانی ڕوون بۆ داهاتووی خۆیان دەبینن.

ناوبراو وتی: ڕاستییەکی دیکە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ بینرا، نزیکبوونەوەی کۆماریخوازەکان لە ڕووسیا بووە. ئەوە بینرا کە ترەمپ لە ماوەی چوار ساڵ سەرۆکایەتی ئەمریکا تا چەندە هاوئاهەنگیی لە گەڵ مۆسکۆ هەبوو و تەنانەت بەشێک لە کۆماریخوازەکان پەیوەندی ئاشکرایان لە گەڵ ڕووسیا هەبوو، هەر بۆیە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری نەرێنیی لە سەر کۆماریخوازەکانی ئەمریکا دەبێت. نیگەرانیی بایدن و تیمی کۆشکی سپی لە ئێستادا کێشەی وزە و شەڕی ئۆکرانیایە. واشنتن لەوە نیگەرانە کە دوو وەبەرهێنەری گەورەی نەوت، واتە ڕووسیا و سعوودیە، لە دژی ئەمریکا یەک بگرن و بۆ ئەمەش کاردانەوەی توندی لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس هەبووە. ئەوەی کە ئەمریکا لە دژی سعوودیە هەڵوێستی سیاسیی هەبێت لێکەوتەی باشی نابێت، لە ئاکامدا ئەمریکا پەنا بۆ هەندێک بڕیاری وەک ڕێگری لە هەناردەی چەک و پێداویستی سەربازی بۆ سعوودیە دەبات، یان لە ئاستی ناوخۆ بن سەلمان ڕوبەڕوی هەندێک کێشە و گرفت دەکاتەوە و پاڵپشتی لەو ناکات./.

Previous Post

ساڵیادی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان؛ 20 ساڵ فریو و ڕووخاندن

Next Post

یەمەنییەکان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلامدا شکۆیەکی کەم وێنەیان خوڵقاند

Next Post
یەمەنییەکان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلامدا شکۆیەکی کەم وێنەیان خوڵقاند

یەمەنییەکان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلامدا شکۆیەکی کەم وێنەیان خوڵقاند

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

seventeen + seven =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020