بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ یادی لە دایکبوونی حەزرەتی محەممەد مستەفا (د.خ) بە گێڕانەوەی موسڵمانانی سوننە (12 ی ربیع الاول)، دانیشتووانی پارێزگا جیاجیاکانی یەمەن ڕژانە سەر شەقامەکان و بەم بۆنە پیرۆزەوە ئاهەنگیان گێڕا.
ئاهەنگی کەم وێنەی یەمەنییەکان لە سەنعای پایتەخت بە بەشداری ملیۆنیی خەڵک بەڕێوەچوو. ئەوان یەک دەنگ و یەک بڕوا درووشمی ” لبیک یا رسول اللە ” یان بەرز کردەوە و یەکڕیزی ئیسلامییان وەک ستراتیژێکی پێویست بۆ ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام دووپات کردەوە.
بەدەر لە سەنعای پایتەخت، شارە گەورەکان و ناوەندی پارێزگاکانی دیکەی یەمەنیش ڕێوڕەسمی کەم وێنەی مەولودی بە خۆوە بینی./.