جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

گۆڕەپانی مەشق دەبێتە جەمسەرێکی گەشتیاری لە شاری تاران

جام کوردی – گۆڕەپانی مەشقی تاران لە لایەن سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەرکرایەوە و بڕیارە لە جێبەجێکردنی پلانی ڕێکخستنی دووبارەی ئەم گۆڕەپانە و بوونی بە جەمسەرێکی گەشتیاری لە دڵی تارانی پایتەخت پەلە بکرێت.

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2022
in گه‌شت و گه‌شتیاری
0
گۆڕەپانی مەشق دەبێتە جەمسەرێکی گەشتیاری لە شاری تاران
0
SHARES
7
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ماوەی ڕابردوو و لە کاتی بەسەرکردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران لە لایەن ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، گۆڕەپانی مەشقی تارانیش بەسەرکرایەوە. وەزیری گەشتیاریی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە فەرمانی تایبەتی سەرۆک کۆمار جێبەجێکردنی پرۆژە و پلانی ڕێکخستنی دووبارەی گۆڕەپانی مەشق خراوەتە ڕیزی یەکەمین و گرنگترین کارەکانی وەزارەتەوە.

گۆڕەپانی مەشقی تاران؟

گۆڕەپانێکە کە چیرۆکێکی زۆری لە دڵی خۆیدا حەشار داوە. ئەڵبەت ڕەنگە تەنیا گۆڕەپانێک بێت کە لە ئێستادا هیچ شێوازێکی گۆڕەپانی نییە. ئەم بینایە پێشتر بە کۆشکی شارەوانی ناسراوە. سەرئەستوونەکانی ئەم بینایە لە ڕووی بیناسازیی سەردەمی هەخامەنشییەکان نموونەی وەرگرتووە و قادرمەکانی وەبیرهێنەری کۆشکی ئاپادانایە. لەم بینایەدا لە شێوازی بیناسازیی سەردەمە جیاوازەکانی ئێران کەڵک وەرگیراوە. وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شوێنەدا چەند بینایەکی مێژوویی هەیە.

فەتحعەلی شای قاجاڕ ئەم گۆڕەپانەی بۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی کردەوە بەڵام لە قۆناغەکانی داهاتوودا هەر کەسێک لە کاربەدەستانی باڵا شتێکی پێ زیاد کرد و بەرە بەرە بەرفراوانتر بوو. یەکەم فڕۆکەیەک کە لە ئێراندا نیشتەوە، لە لایەن فڕۆکەوانێکی پۆڵەندی بە ناوی کۆزۆمینسکی لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی لەم گۆڕەپانەدا بووە و گۆڕەپانی مەشق بووە یەکەم فڕۆکەخانەی ئێران. وێڕای ئەمەش چەندین ڕووداوی وەک کێبڕکێی پاسکیل سواری و ماتۆڕسواری لە ئێران بۆ یەکەم جار هەر لەم گۆڕەپانەدا نمایش کراوە.

لە ساڵانی 1307 تا 1312 ی کۆچی هەتاوی، بوونی گوڵ و گیای جوان جوان وایکرد کە گۆڕەپانەکە بە باخی نیشتمانی ناو ببرێت. پاش ئەوەش پرۆژەی یەکەم باخی گشتی لە زەوییەکانی ناو گۆڕەپانەکە جێبەجێ کرا و ناوی گۆڕەپانەکە لە مەشقەوە بۆ باخی نیشتمانی گۆڕدرا. ئێستا چەند ساڵێکە کە کۆلێژی هونەر براوەتە بەشی باکوری بینای قەزاقخانە، ئەو بینایەی کە جوانییەکانی ئەم کۆمەڵەیەی زیاتر کردووە. قەزاقخانەی گۆڕەپانی مەشق، کۆنترین بینایەکە کە لە ساڵی 1280 ی کۆچی مانگی درووست کراوە.

مۆزەخانەی موڵکیش نوێترین بینایە کە لە ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی درووست کراوە و لە گەڵ کتێبخانەکەی لە لایەن حاجی حوسێن موڵک، گەورەترینی ئەو کەسانەی موڵک و ماڵی خۆیان بۆ بەرژەوەندی گشتی وەقف کردووە، دراوەتە ئەم کۆمەڵەیە. ئەم مۆزەخانە و کتێبخانەیە یەکێک لە دەوڵەمەندترین و جوانترین مۆزەخانەکانی ئێرانە.

ڕێکخستنەوەی گۆڕەپانی مەشق

پرۆژەی ڕێکخستنەوەی گۆڕەپانی مەشق ساڵی 1382 لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسەند کرا تا ئەم گۆڕەپانە مێژووییە لە چوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران ببێتە جەمسەری گەشتیاری و ڕۆشنبیریی تارانی پایتەخت. بڕیارە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی جێگیرکراو لە گۆڕەپانی مەشق لە نێوان شەقامەکانی ئیمام خومەینی (رە)، فیردەوسی، سی پووشپەڕ و عەمید سەخایی، بیناکانی خۆیان بۆ پەرەپێدانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران ڕادەست بکەن.

ئەم کۆمەڵە مێژووییە لە 12 ی ڕەزبەری ساڵی 1377 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 2130 لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا ناوی تۆمار کراوە.

فەرمانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

بە تێپەڕبوونی 18 ساڵ بە سەر ئامادەکردنی پلان و پرۆژەی پەرەپێدانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران لە گۆڕەپانی مەشق، هێشتا پرۆژەکە تەواو نەکراوە و چاوەڕوانییەکان بۆ تەواوکردن و بوونی بە جەمسەرێکی گەشتیاری و ڕۆشنبیری لە تارانی پایتەخت ڕووی لە زیادبوون کردووە.

عێزەتوڵڵا زەرغامی وەزیری میراتی کەلتوری، پیشەسازی دەستی و گەشتیاریی ئێران لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی گەیشتنی بەم وەزارەتە لە کابینەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، ئەم پرۆژەی زیندوو کردووەتەوە و بەڵێنی تەواوکردنی داوە، بەم بۆنەشەوە بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی گۆڕەپانی مەشق. سەرۆک کۆماریش لەو بەسەرکردنەوەدا فەرمانی ڕادەستکردنی سەرجەم بینا مێژووییەکانی وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی شارەوانیی بە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران دەرکرد.

بەسەرکردنەوەکەی گۆڕەپانەکە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و فەرمانە تایبەتەکەی بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ڕێکخستنەوەی گۆڕەپانی مەشق و مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێران وایکردووە کە هیوایەکی زۆر بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بێتە پێشەوە./.

Previous Post

ژمارەی گەشتیارانی پارێزگای کرماشان سێ هێندە زیادی کردووە

Next Post

کاروانسەرای فەتحعەلی شایی لە ئێران

Next Post
کاروانسەرای فەتحعەلی شایی لە ئێران

کاروانسەرای فەتحعەلی شایی لە ئێران

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

7 + 4 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020