بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێزەت ئەلشەرق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی تشرینی یەکەمی 2022 ڕایگەیاند کە بەرپرسانی سعوودیە محەممەد خزری نوێنەرەکەی حەماسیان لە ڕیاز ئازاد کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خزری لە سعوودیەوە گەڕاوەتەوە ئەردەن.
لە مانگی شوباتی 2019، سعوودییەکان زیاتر لە 60 ئەردەنی و فەڵەستینیی نیشتەجێی ئەم وڵاتە بە تایبەت محەممەد خزری نوێنەری بزوتنەوەی حەماسیان بە تۆمەتی پاڵپشتی دارایی لە خۆڕاگریی فەڵەستین دەستبەسەر کرد.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەیان ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند کە دادگاییکردنی ئەوان نادادپەروەرانە و بە بێ هیچ تۆمەت و بەڵگەیەکی یاسایی بووە./.